ئەمڕۆ
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سێ یاسا مشتومڕهەڵگرەکە پەسەند دەکات.
بڕیارە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ
ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی خۆیدا ئەو سێ یاسایەی، کە ماوەیەکە بەهۆی ناکۆکی
لە نێوان شیعە و سوننە و کوردەوە یەکلانەکرابوونەوە، پەسەند بکات.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، لە تەوەری یەکەمدا
دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق و بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی
سەردەمی رژێمی پێشوو دەدرێت کە پەیوەستە بە تەعریب لە كەركوك و دەوروبەری و
گێڕانەوەی زەوییەكان بۆ خاوەنەکانیان کە كورد و توركمانەكانن.
هاوکات دەنگ لەسەر هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی
گشتی دەدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە یەکشەممەی رابردووش دانیشتنی
ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەمان مەبەست رێکخرابوون، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنەکانەوە
دواخرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP