نەتەوە یەکگرتوەکان باس لە کۆتاییهێنان بە شەڕ لە غەززەو لوبنان دەکات

جیهان
14:05 - 2024-10-31


وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان باسی لە "کۆتاییهێنان بە شەڕ" لە غەززە و لوبنان کرد و رایگه‌یاند، هەوڵێک دەدەن بۆ کۆتایی هێنان بە ئازارەکانی فەلەستینییەکان و لوبنانییەکان.
ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "ئێمە هەمو هەوڵێک دەدەین بۆ کۆتایی هێنان بە ئازارەکانی فەڵەستینییەکان و لوبنانییەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "واشنتۆن ئەرکی ئەوەیە کۆتایی بە شەڕی غەززە و لوبنان بهێنێت و کۆتایی بە ئازارەکانی بارمتەکان بهێنێت"، جەختیشیکردەوە، "ئێمە سەرنجمان لەسەر دۆخی مرۆیی و دابینکردنی هاوکارییە بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی و هیچ بەدیلێک بۆ ئەوە نییە".

هاوكات نەجیب میکاتی، سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی تەواوی بڕیارنامەی 1701 دەبێتە هۆی سەقامگیری لە باشوری لوبنان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP