بەهۆی پیسکردنی ژینگەوە 53 کارگە لە عیراق داخران

عێراق
14:18 - 2024-11-01

وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عیراق رایگەیاند، زیاتر لە ٥٠ کارگە کە مەرجەکانی ژینگەیان پێشێل کردووە، داخراون. دەشڵێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر خاوەن کارگەیەک دەگیرێتە بەر کە پەباند نەبێت بە مەرجەکانی ژینگەوە.

عەلی ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی پیشەسازیی و کانزاکانی عێراق رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکان بۆ داخستنی ئەو کارگە پیشەسازییانەی مەرجەکانی ژینگەیان پێشێل کردووە بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانیان، لەکۆی 102 کارگە، 52 کارگەی پیشەسازییان داخستووە.

پێشتریش، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندبوو، بەهۆی هەمان هۆکارەوە 69 کارگەی پیشەسازییان داخستووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا و لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیسبوون و باشترکردنی ژینگەی عێراق، وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیارێکی دەرکرد بۆ داخستنی ئەو کارگانەی کە مۆڵەتی ژینگەییان نییە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP