یۆنسکۆ: 1700 رۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون

جیهان
10:33 - 2024-11-04

بەپێی ئاماری رێکخراوی یونسکۆ، لە نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2024 زیاتر لە هەزار و 700 رۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون و لەو ژمارەیەش 90٪ـی ئەم کەیسانەش بە شێوەیەکی یاسایی چارەسەر نەکراون، یاخود بکوژان سزا نەدراون.
یونسکۆ لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵانی 2022 و 2023 هەر چوار رۆژ جارێک رۆژنامەنووسێک تەنیا لەسەر ئەوەی ئەرکی سەرەکی خۆی جێبەجێ کردووە كوژراوە.
هەر بەپێی راپۆرتەکە مەکسیک بە تۆمارکردنی 19 حاڵەت، لە ساڵی 2022دا زۆرترین تاوانی دژی رۆژنامەنووسان تێدا کراوە، دوای ئەویش ئۆکرانیا بە 11 حەاڵەت دێت. لە ساڵی 2023شدا زۆرترین ژمارەی ئاماری کوشتن لە فەڵەستین تۆمارکراوە و 24 رۆژنامەنووسی تێدا کوژراوە.
دوای بڕیارنامەی ژمارە 163ـی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە 2013، رێکخراوی پەروەردەیی زانستی و رۆشنبیریی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کاریان کردووە تا حکومەتەکان، کۆمەڵگەی مەدەنیی، میدیاکان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەرگری لە سەروەری یاسا و رێگری لە تاوان دژی رۆژنامەنووسان بکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP