نەیمار داسێلڤا بەشداری یارییەکەی سبەی ناکات

وەرزش
13:15 - 2021-03-09

سبەی شەو یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی چامپیۆنس لیگ بەردەوام دەبێت و لە وڵاتی فەرەنسا یانەی پاریس سان جێرمان پێشوازی لە یانەی بەرشەلۆنە دەکات.. لەوبارەیەوە ئەمرۆ یانە پاریسییەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویانکردەوە نەیمار داسیلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەکەیان ناتوانێت بەشداری یارییەکەی سبەی شەو بکات، ئەویش بەھۆی ئەوەی تا ئێستا لە پێکانەکەی چاک نەبۆتەوە. پی ئێس جی ئەوەشی راگەیاندووە جگە لە نەیمار ھەریەک لە خوان بێرنات بەھۆی پێکانەوە و مۆیس کین بەھۆی تووش بوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە بانگھێشتی یارییەکەی سبەی نەکراون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP