نە فینیسۆس و نە لامین یامال و نەگریزمان
لە لالیگا یەکسان نین بە ئياگۆ ئەسپاس!
ئاکۆ بیبانى
ئياگۆ ئەسپاسى ئیسپانى و هێرشبەرى
بەتواناو لێهاتووى یانەى سیلتافیگۆى وڵاتەکەى ، خەمى گەورەى یانەکەى لە ئەستۆ
گرتوەو تەنها جەنگاوەرێکە چەندین ساڵە لە لالیگا لە پێناو دەستەبەرکردنى بردنەوەو
شانازی بۆ یانەکەى دەجەنگێـت ، هۆکارى و فاکتەرى سەرەکى جێگیربوون و پاراستنى
یانەى سێلتافیگۆیە لە نێو یانە گەورەکانى ئیسپانیا و پیاوى سەرەکى سەقامگیرى
سێلتایە .
هێرشبەرە 37 ساڵانەکە ژمارە و داتاکانى هێندە
سەرەنج راکێشە لەگەڵ یانەکەى وەک
سێلتافیگۆ توانیوێتى هەندێ وەرز رکابەرى لێونێل مێسى بکات ئەو کاتەى لە بارسا بوو
تەناتەت پێشى کەوتوە بە تایبەت لە ساڵى 2021 زۆرترین ئاسیستى کردوە کە 9 جار بووە ، لە پێش مێسى و کریم بێنزیما بووە .
ئیاگۆ ئەسپاس هەر لەم ساڵدا یارى
ژمارە 500 ى بەدرێسى یانەکەیەوە ئەنجام داوە، ژمارەو داتاکانى ئەو هێرشبەرە زۆر
سەرنج راکێشە ، بە پێى زانیارییەکان لەو یاریانەى کە ئەسپاس بەشدارى کردوە ٧٠%
یارییەکان یانەکەى براوە بووە ، بە پێچەوانەشەوە لەو یارییانەى ئامادە نەبووە تیپەکەى
٢٠% بردنەوەى دەستەبەرکردوە .
لەم وەرزەدا ئەسپاس ژمارەکانى پڕ لەدەسکەوتن
سەربارى ئەوەى تەمەنى 37 ساڵە بەڵام رکاربەى لامین یەماڵ و رافینیا و فینیسۆس
جۆنیۆر دەکات ، لەم وەرزەدا یانەى سیلتافیگۆ 18 گۆڵى کردوە ، ئەسپاس توانیوێتى
هاوبەشى لە 7 گۆڵدا بکات ، چوار گۆڵى تۆمارکردوەو سێ گۆڵى بۆ هاوڕێکانى دروستکردوە
، بەمەش تەنها سێ هێرشبەری بارسێلۆنا (لیڤاندۆڤسکی و ڕافینیا و لامین یامال) و ڤینیسیۆس ئەو کارەیان کردوە .
بەشداری هێرشبەری ئەسپاس لە تیپەکەیدا
گومانی تێدا نییە، زۆرێک لەوانەی سەیری یارییەکانی
سێڵتا دەکەن، پێزانینیان هەیە کە زۆرێک لە هەلەکان لە پێیەکانی
ئەو یاریزانەوە دەست پێدەکات یان کۆتایی دێت! بەڵام داتاکان یاریزانە ئیسپانییەکە
بەرز دەکەنەوە بۆ ئاستێک کە کەسی دیکە لە لالیگادا پێی ناگات، چونکە لە پێنج وەرزی ڕابردوودا کەس ناتوانێت لە
ژمارەکانی ئەو هەلانەی کە ئەسپاس دروستی کردووە نزیک بێتەوە.
لە سەرەتای ٢٠/٢١ەوە، هێرشبەرە گالیسییەکە،
زۆرترین مەترسی لە خولى یانەکانى ئیسپانیان دروستکردووە، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن کۆمپانیای ئۆپتاوە
پێشکەش کراوە، ٣٠٨ هەلى گۆڵکردن لە پێیەکانیەوە
سەریان هەڵداوە! لەنێویاندا ئەوانەی کە بە هاوکاری کۆتاییان هاتووە، لە دوای ئەسپاس لە لیستەکەدا ناوى ( تۆنی کرۆس بە 235 هەلی گۆڵ و دواتریش ڤینیسیۆس جونیۆر بە 218 هەل و ئەنتوان گریزمان 217 دەرفەت و و لۆکا مۆدریچ) بە 207 ئاسانکارى بۆ گۆڵ دێت .
لە ئێستادا ئەسپاس نزیک دەبێتەوە
لەوەى ببێتە ئەفسانەى یەکەمى سێلتافیگۆ بەو پێیەى تەنها 25 یارى ماوە تاکو
ژمارەکەى مانۆلۆ ڕۆدریگێز بشکێنێت و زۆرترین یارى بەدرێسى سێلتافیگۆوە تۆماربکات .
بۆندەکە هێرشبەرە ئیسپانیاییەکە لە 30
ى حوزەیران کۆتایی دێت و یانەکەش دەیەوێت بۆ ساڵێکى دیکە لە یانەکە بیهێڵێتەوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP