میدیا عیراقیەكان: ڕاوێژكارەکەی سودانی داوای 1 میلۆن دۆلار بەرتیلی کردووە بۆیە دوورخراوەتەوە
بڵاوبوونەوەی تۆمارێكی دەنگی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كە داوای وەرگرتنی بەرتیل لە سەرمایەدارێك دەكات بووەهۆی ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كەریم فەیسەڵ راوێژكاری خۆی بۆ وەبەرهێنان لە كارەكەی دووربخاتەوە .
میدیا عێراقیەكان لەبارەی دوورخستنەوەی ڕاوێژكارێكی سودانی لە پۆستەكەی بەهۆی وەرگرتنی بەرتیل زانیاریان خستەڕوو تێیدا تۆمارێكی دەنگی كەریم فەیسەڵ راوێژكاری وەبەرهێنانی محەمەد شیاع سودانیان بڵاوكردووەتەوە كە گفتوگۆ لەگەڵ سەرمایەدارێك دەكات و داوای یەك ملیۆن دۆلاری لێدەكات وەك بەرتیل لەبەرامبەر پێدانی پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان.
باس لەوەشكراوە، لە تۆمارە دەنگیەكەدا راوێژكارەكە بە سەرمایەدارەكە دەڵێت، كە پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان بهێنێت و ئەویش پێشكەشی سودانی دەكات و رازیدەكات كە بدرێت بە ئەو كەسە.
دەشڵێن، سودانی ئەو كەسەی لە پۆستەكەی دوورخستووەتەوە و داواكاری گشتیش داوای لێكۆڵینەوەی لە تۆمارە دەنگییەكە كردووە .
جێگای ئاماژەیە، لە مانگی رابردوودا تۆمارێكی دەنگی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی باج بڵاوبووەوە، سودانیش داوای لێكۆڵینەوەی كرد و دواتر وەزارەتی دارایی ئەو كەسەی بۆ ماوەی دوو مانگ لە پۆستەكەی دوورخستەوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP