نابێت هێزە ئەمنییەکان مۆبایل لەکاتی دەوامدا بەکاربهێنن

عێراق
12:26 - 2024-11-12


لەسەر بڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی دەوامی رەسمیدا لە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان قەدەغەکرا.
بەپێی بڕیارەکە کە ئیمزای عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی پێوەیە، بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن سەرجەم کارمەندان و ئەفسەرانی خوار پلەی رائید، لەکاتی دەوامی رەسمیدا قەدەغەیە.
لە بڕیارەکەدا ئەوەشهاتووە، هەر کارمەندێکی ئەمنی پابەندنەبێت، یەک مانگ لەناو فەرمانگەکەی زیندانی دەکرێت، ئەگەر دواتریش هەر پابەندنەبوو دەدرێتە دادگای تایبەت.
سەبارەت بە کارمەندانی مەدەنی ناو وەزارەتەکە لە بڕیارەکەدا هاتووە، پێویستە پابەندبن، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی رێکاریی یاسایی دەبنەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP