دەستەی دەستپاکی عێراق رایدەگەیەنێت: هەموو کاندیدانی
هەڵبژاردن و سەرۆکی حزبە بەشدارەکانی هەڵبژاردن ناچار دەکرێن ڕاپۆرتی ئاشکراکردنی
سەروەت و سامانیان، پێشکەش بکەن.
محەمەد عەلی لامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانیدا بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند:
دەبێت هەموو کاندید و سەرۆک حزبێکی بەشدار لە هەڵبژاردن، ڕاپۆرتی ئاشکراکردنی سەروەت
و سامانیان پێشکەش بە دەستەکە بکەن.
وتیشی: کۆمسیۆن و دەستەکەیان تیمێکی هاوبەشی مەیدانی
دروست دەکەن بۆ چاودێریکردنی ئەو پێشێلکارییانەی لە کاتی بانگەشەدا دەکرێن.
سەرۆکی دەستەکە ئاماژەی بەوەدا ژمارەی تەلەفونی (5080)
دیاریکراوە بۆ وەرگرتنی سکاڵاکان و پەیوەندیکردن بێ بەرامبەرە، لە ئەگەری هەر
سکاڵایەک یاخود هەر سەپێچیەک هاوڵاتییان دەتوانن لەو ژمارەیەوە دەستەی دەستپاکی
ئاگادار بکەنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP