کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق وەڵامی ئەو 41 تانەیەی دایەوە کە لیست و کاندید و لایەنە سیاسییەکان لەسەر راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 20ـی 10ـی ئەمساڵ تۆماریان کرد.
جومانه غهلای وتهبێژی كۆمسیۆن رایگهیاند: "کۆمسیۆن وەڵامی ئەو 41 تانەیەی دایەوە کە لەسەر راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە رۆژی 20ـی 10ـی 2024 ئەنجامدرا تۆمارکرابوو".
بەپێی یاسای کۆمسیۆن دوای وەڵامدانەوەی تانەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە، دواتر دەستەی دادوەریی تانەکان لە ماوەی 10 رۆژی کارکردندا یەکلادەکاتەوە.
رۆژی 30ـی 10ـی 2024 کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خەلی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە، دواتریش لەماوەی سێ رۆژدا 41 تانە لەسەر ئەنجامەکان تۆمارکرا و ئەمڕۆش وەڵامی تانەکان درایەوە.
رۆژی 20ـی 10ـی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە بەڕێوەچوو، تێیدا (ی.ن.ک) توانی
409 هەزار و 548 دەنگی بەدەستهێنا و 23 کورسی پەرلەمانی مسۆگەر کرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP