محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بەتەلەفۆن
قسەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کردو هەردولا جەختیان لە پەیوەندییەکانی بەغداو
واشنتۆن كردهوهو سوودانی وتی:" ئهو پهیوهندییانه دەبێت لایەنی ئەمنی تێپەڕێنێتو
بایەخی زیاتر بە بوارەکانی ئابوری، دارایی، وزەو تەکنەلۆژیا بدەن."
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا
بڵاویکردوەتەوە، "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سودانی پیرۆزبایی سەرکەوتنو بەدەستهێنانی
متمانەی زۆرینەی خەڵکی ئەمریکای لەترەمپ لێکردوەو هەردولا جەختیان لەبەرەو پێشبردنو
بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردوەتەوە، بەشێوەیەک کە لەلایەنی ئەمنی تێپەڕێتو
بایەخی زیاتر بەپەیوەندییەکانیان لەبوارەکانی ئابوریی، دارایی، وزەو تەکنەلۆژیا بدەن".
سودانی ئاماژەی بەبەڵێنەکانی ترەمپ کردوە کە
کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەبارەی کۆتاییهێنان بەشەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست داویەتی، بۆ ئەمەش ئامادەیی حکومەتی عێراقی دەربڕیوە بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ
ئەمریکا تاوەکو هەنگاوەی جیددی لەمبارەوە بنێن.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، "دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکی ئەمریکا خواستی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ سودانی دەربڕیوەو پێی وتوە، "بەمنزیکانە
بەمەبەستی فراوانترکردنی پەیوەندییەکانی عێراقو ئەمریکاو کارکردن لەسەر پرسو دۆسییە
هاوبەشەکان گفتوگۆ دەکەین".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP