مۆیس کین باشترین وەشان لەکاروانى وەرزشى تۆماردەکات

وەرزش
15:33 - 2024-11-17

 

مۆیس کین باشترین وەشان لەکاروانى وەرزشى تۆماردەکات

ئاکۆ بیبانى
مێژووى تۆپى پێ دەوڵەمەندە بە یاریزانى گەورەى تۆپى پێ ، کە ماوەیەکى زۆر لە یاریگادا دەدرەوشێنەوە ، دواتر یاریزانێکى لاو دەردەکەوێت و زۆربەى ژمارە پێوانەییەکان دەکات بە ناوى خۆیەوە ، مۆیس کینى ئیتاڵى یەکێک لە هێرشبەرە لاوە ترسناکەکانى تۆپى پێیە ، لە ماوەیەکى کورتدا شانازى گەورەى لە نێو یاریگادا تۆمارکردوەو بە تەمەنێکى کەمەوە مێژووى نوسیوەتەوە ، ئەو لە تەمەنى 24 ساڵیدا لە سێ خولی گەورەى ئەوروپا یارى کردوەو پێکان رێگرنەبوایە بێگومان لە خولى ئیسپانیش یارى دەکرد بەڵام لەو دەمەدا پێکانى نەفرەتى رێگربوو لەوەى مۆیس کین گرێبەستەکەى لەگەڵ ئەتلەتیکۆمەدرید واژۆ بکات .
لە تەمەنی 16 ساڵیدا بۆ یەکەمجار لەگەڵ یۆڤی بەشداریکرد و بووە بچووکترین یاریزان لە ماوەی 90 ساڵدا درێسی ڕەش و سپی لەبەرکردبێت .
لەو کاتەوە ناوی ئەو وەک یەکێک لە پڕۆژە گەورەکانی تۆپى پێ لە  سەرانسەری جیهاندا دەستی پێکرد، پاشان لە 2017 – 2018 بە شێوەى خواستن رویکردە یانەى هیلاس فێرۆنا لەوێش دووبارە مێژووى نوسییەوە بووە یەکەم یاریزان کە لە ساڵى 2000 لەدایک بوبێت و گۆڵ لە پێنج خولە گەورەکەى ئەوروپا تۆماربکات ، لەگەڵ یۆفی لە 17 یاریدا 7 گۆڵى تۆمارکردوە ، پاشان یانەى ئیفەرتۆن شەڕى لەسەر تواناکانى کردو بە 27 ملیۆن یۆرۆ گواستییەوە بۆ ریزەکانى .
لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە و خودی راهێنەر کێشەى هەبوو ، لە دیسپلینى یانەکە دەردەچوو بۆیە گرەویان لەسەر تواناکانى نەکرد بەتایبەت دوای ئاهەنگ گێران و دەرکەوتنى لە سەردەمى کۆرۆنا .
لە پاریس سانجێرمان کە ئەستێرەی گەورەی وەک مباپێ و نەیماری ناسی، جارێکی دیکە تواناکانی خۆی بە 14 گۆڵ نیشان دا، ئەو وەرزەی زۆرترین گۆڵی لە وەرزێکدا تۆمارکردووە وەک پیشەگەر تاکو ئێستا لەمێژووى لیگاوەن .
دوای دوو وەرز گەڕایەوە بۆ یانەی یۆڤانتۆس، پاشان لە 2023 -2024 جارێکى دیکە یانەکەى جێهێشت و بە شێوەى ئازاد ڕویکردە ریزەکانى یانەى فیورەنتینا ، ئەم وەرزە تەقینەوە گەورەکەیە بۆ یاریزانە ئیتاڵیەکە دوای گرێبەستکردنی لەگەڵ فیۆرێنتینا لە بەرامبەر 13 ملیۆن یۆرۆدا،  لەگەڵ فلۆرانس لە 14 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 11 گۆڵی تۆمارکردووە ، مۆیس کین دەزانێت چۆن هێزی گەورەی خۆی و غەریزەی گۆڵکردنی بە شێوەیەکی بەردەوام بقۆزێتەوە، چونکە بە درێژایی ژیانی وەرزشی بە شێوەیەکی پچڕپچڕ ئەو کارەی کردووە.
گونجاوی تەواو لەناو فیۆرێنتینا بەو ڕاستییە دەردەکەوێت کە ئەو 11 گۆڵە لە ئێستاوە دووەم باشترین نمرەی ژیانی وەرزشییەتی لە وەرزێکدا , 3 گۆڵ لە 20-21 دوورە کە تێیدا 14 گۆڵی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تۆمارکردبوو،  جگە لەوەش فیۆرێ یاریزانێکی هەڵبژارد کە زیاتر لە ساڵێک بوو گۆڵی تۆمار نەکردبوو!  تا ئەو کاتەی یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیپی 'ڤیۆلا' لە ٢٢ی ئاب لە خولی کۆنفرانسدا ئەنجامدا، دوا گۆڵی لە یەکەمی نیسانی ٢٠٢٣ بوو، لە یارییەکی سێریا ئەی بەرامبەر هێلاس ڤێرۆنا کە تیپی پێشووی بوو.
یاریزانە ئیتاڵیەکە لە 8 وەرزى نایابدا دەرکەوتوەو وادیارە لە تەمەنى 24 ساڵیدا ئاستى گەشتوە بە ترۆپک هەر ئەوەش هۆکار بووە بۆ ئەوەى دوای دوورکەوتنەوەى لەهەڵبژاردەى ئیتاڵیا جارێکى دیکە لە لایەن سپاڵیتى بگەڕێنترێتەوە بۆ هەڵبژاردەى ئازۆرییەکان .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP