بۆ جێبەجێ كردنی ئاگر بەست لە كەرتی غەززە،
ئەمەریكا داوایەكی نەتەوە یەكگرتوەكانی ڤیتۆكرد و دەڵێت؛ دەبێتە هۆی بەهێزكردنەوەی
بزوتنەوەی حەماس.
ئەمڕۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا ڤیتۆی لە
دژی داواكارییەكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان بەكارهێنا كە پەیوەست بوو
بە ئاگربەست لە كەرتی غەززەی فەلەستین.
كۆبوونەوەکە لە (15) ئەندام پێكهاتبوو، گفتوگۆیان
لەسەر رەشنوسی بڕیارنامەی داوای ئازادکردنی بارمتەکان (ئاگربەستی دەستبەجێ و بێ
مەرج و هەمیشەیی) كردوە كە لەلایەن (10) ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنەكە پێشکەش
کرابوو.
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا دژی بڕیارنامەکە
وەستایەوە و وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش مافی ڤیتۆی بۆ رێگریکردن لە
دەرچونی بڕیارەكە بەکارهێنا.
ئەمریکا دەڵێت ڤیتۆكردنی رەشنوسی بڕیارنامەکە لەبەر
ئەوەیە ئیدانەی هێرشەکانی حەوتی ئۆکتۆبەری حەماس نەكراوە و بریارەکەش دەبێتە هۆی
بەهێزکردنەوەی بزووتنەوەی حەماس.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP