ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان راگەیەندرا

جیهان
10:34 - 2024-11-27

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، لوبنان و ئیسرائیل ئاگربەستیان قبوڵکردووە.
بایدن وتی، رێککەوتننامەی ئاگربەستەکە ئەمڕۆ چوارشەممە  بەتەواوەتی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
باسی لەوەشکرد، هیچ هێزێکی ئەمریکی لە باشووری لوبنان جێگیرناکرێت.
وتیشی، ئەگەر لوبنان رێککەوتنەکە پێشێلبکات ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات.
بایدن پێیوایە، “رێککەوتنەکە پاڵپشتی لە سەروەری لوبنان دەکات و سەرەتایەکی نوێ بۆ ئەو وڵاتە دەهێنێتەکایەوەو گەلی لوبنانیش بەرەو داهاتوویەک دەبات کە تێیدا چێژ لە ئارامی دەبینن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “لەو کاتەوەی حزبوڵای لوبنان شەڕی دەستپێکردووە، زیاتر لە 70 هەزار ئیسرائیلی ناچاربوون هەڵبێن و زیاتر لە 100 هەزار لوبنانییش بەهەمان شێوە ناچار بوون هەڵبێن”.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP