دوای ئەوەی یون سوک یۆل سەرۆکی کۆریای باشور باری نائاسایی ڕاگەیاند و یاسای سەربازیی سەپاند خەڵکی ئەو وڵاتە رژانە سەر شەقامەکان و سوپای وڵاتەکەش بڵاوەپێکرا.
یون لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: ئەم ڕێوشوێنانە "پێویستە بۆ پاراستنی وڵات لە هێزە کۆمۆنیستەکانی کۆریای باکور و نەهێشتنیی هێزەکانی دژە دەوڵەت".
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدا هات کە پارتی دەسەڵاتداری گەل و پارتی دیموکراتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی هێشتا ناکۆکییان لەسەر رەشنووسی بودجەی ساڵی داهاتوو هەیە.
ئاژانسی یۆنهاپ بڵاویکردەوە، پارتی دیموکرات کە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکییە لە کۆریای باشور، داوای لە هەمو جێگرەکانی کردووە لە ئەنجومەنی نیشتمانی کە دەزگای یاسادانانی وڵاتەکەیە کۆببنەوە.
بەهۆی ئەم هەوڵانەشەوە ناڕەزایی جەماوەری دروست بووە و خەڵک و هێزە ئەمنییەکان رژاونەتە شەقامەکان و ئاڵۆزی دروست بووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP