وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند: هێرشێکیان كردوەتە
سەر گروپە چەكدارەكانی ئێران و سوریا، كە بەرپرسی هێرشەکانی دژ بە هێزەکانی ئەمریکا
و هێزەکانی سوریای دیموکرات بونە لە سوریا.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) لە ڕاگەیەندراوێكدا
بڵاویكردەوە: هێزی ئاسمانی ویلایەتە یەكگرتوەكان گروپە چەكدارەكانی ئێران و سوریای
لە دێرەزو كردوەتە ئامانج، كە بەرپرسی هێرشەكان سەر هێزەكانی ئەمریكا بونە لە سوریا.
ئاماژەی بەوەشكرد: هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات
(هەسەدە) کار دەکەن و جەختی لەوە کردوە کە "ئامانجمان لە سوریا بەرگریکردنە لە
هێزەکانمان و هاوپەیمانەکانمان و بەرەنگاربونەوەی تیرۆرە".
ئەوە لەكاتێكدایە، شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی
سوریای دیموكرات (هەسەدە) و هێزەكانی حكومەتی سوریا لە دێرەزور ڕویداوە و هێزەكانی
هاوپەیمانانیش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا هاوكاری هەسەدەیان كردوە و بۆردوكانی گروپە چەكدارەكانیان
لەو ناوچەیە كردوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP