ڕێکخراوە چەکدارەکانی سوریا لە دەرەوەی وڵاتەوە پشتیوانی سەربازی دەکرێن

جیهان
10:00 - 2024-12-04

نوێنەرایەتیی سووریا لەنەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، دەستەی تەحریری شام و هاوپەیمانەکانیان لەلایەن وڵاتانی هەرێمیی و دەرەوە، بۆ هێرشکردنە سەر حکومەتی سووریا پشتیوانیی دەکرێن.
ئەنجوومەنی ئاسایش دانیشتنێکى تایبەتى لەبارەى دۆخى سوریا ئەنجامدا و تیایدا قوسەی زەحاک، نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، رێکخراوە چەکدارەکان لە دەرەوەی وڵاتەوە پشتیوانیی سەربازیی بەرچاو وەردەگرن.
وتیشی، " تورکیا و ئیسرائیل بە هاوبەشیی فەرمان بە رێکخراوە چەکدارەکان دەدەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن".
نوێنەرایەتیی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لەو وڵاتانە کرد، کە پاڵپشتی رێکخراوە چەکدارەکان دەکەن، پابەندبن بە بڕیارنامەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

هاوکات گییەر پیدەرسن، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سوریا، لەهەمان کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا رایگەیاند، قەیرانی سووریا بە رێگەی سەربازیی کۆتایی پێناهێندرێت و  رێکخراوە چەکدارەکانی دەستەی تەحریری شام و هاوپەیمانەکانی تۆمەتبار کرد بە دەستپێکردنی هێرشی زەمینی لە ناوچانەکانی ئاگربەست.
وتیشی، "هێرشەکانی رێکخراوە چەکدارەکان دامەزراوە گشتییەکان و نەخۆشخانەکان دەکەنە ئامانج".
هۆشداریدا لە مەترسیی شەپۆلێکی گەورەی ئاوارەبوون، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP