رسێی دیسەمبەری هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی خاوەن
پێداویستییە تایبەتەکانە و رۆژەکە تایبەت کراوە بۆ
روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاری بەردەم کەمئەندامان .
لە رۆژی 14-10-1992دا، نەتەوە یەکگرتووەکان
بڕیارێکی پەسەندکرد و رۆژی 3ـی دیسەمبەری،
وەک رۆژی جیهانی کەمئەندامان دیاریکرد.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە
تەواوی جیهاندا 1.3 ملیار کەس کە دەکاتە 16%ـی کۆی دانیشتوانی جیهان بەجۆرێک لە
جۆرەکان خاوەن پێداویستی تایبەتن و زۆربەیان دەکەونە ئەو وڵاتانەی رووبەڕووی جەنگ
بوونەتەوە .
تا ئێستا ژمارەی دروستی کەمئەندامان لە عێراق نەزانراوە،
دەکرێت لەدوای تەواوبوونی پڕۆسەی سەرژمێری ئامارێکی دروست بخرێتەڕوو، بەڵام ئەوەی
تا ئێستا بەشێوەی ناڕەسمی هەیە، لە 12%ـی
دانیشتوانی عێراق کەمئەندامییان هەیە .
لە هەرێمی کوردستاندا، سەرووی 90 هەزار کەمئەندام
لە لیستی موچەدا تۆمارکراون، بەڵام بەقسەی سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامان،
زیاتر لە 125 هەزار کەمئەندام لە هەرێمی کوردستاندا بوونی هەیە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP