فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بۆردومانی
دامەزراوەیەکی تایبهت به هەڵگرتنی چەکی لە سوریا ڕاگەیاند له تۆڵهی هێرشێك كه دوێنێ كراوهتهسهریان.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە
بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە: هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هێرشیان کردوەتە
سەر دامەزراوەیەکی هەڵگرتنی چەک کە سەر بە میلیشیاکانی لایەنگری ئێرانە لە سوریا".
ئاماژهی بهوهشكردوه: ئەو هێرشه لە
کاردانەوەی هێرشێکە کە دوێنێ بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئێران لە دژی هێزەکانی ئەمریکا
لە سوریا ئەنجامدرا.
له ڕاگهیهندراوهكهشدا هاتوه،
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئەو هێرشەی لە دژی دامەزراوەیەکی هەڵگرتنی چەک بۆ
گروپێكی سەر بە ئێران ئەنجامداوه، بۆ کەمکردنەوەی توانای پیلاندانان و
دەستپێکردنی هێرشەکانی داهاتوی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان کە لە
ناوچەکەدا ئامادەن بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی شکستپێهێنانی داعش.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP