سه‌رۆك بافڵ: ئه‌ڵمانیا رۆڵی هه‌یه‌ له‌پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌

جیهان
16:41 - 2024-11-30

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ پرۆفیسۆر ڤۆڵکەر پێرسس، توێژەری باڵا لە پەیمانگەی کاروباری نێودەوڵەتی و ئاسایش (SWP) کە سەنتەرێکی پێشەنگی لێکۆڵینەوەی سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی ئەڵمانیایە کۆبووەوە کە ساڵانێکی زۆرە دڵسۆزی دۆزی کوردە و بەردەوام سەردانی کوردستانی کردووە .

لەکۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دواین پێشهاتەکانی کوردستان و عیراقی بۆ پڕۆفیسۆر ڤۆڵکەر خستەڕوو. 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ تیشکی خستەسەر رۆڵی ئەڵمانیا لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و تواناکانی بۆ هاوبەشیکردن لەگەڵ کوردستان بۆ گەشەپێدانی ئابووری بۆ رەخساندنی خۆشگوزەرانی و دەرفەت بۆ خەڵکەکەی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP