كۆمكاری عەرەبی نیگەرانی سەبارەت بە دوایین
پێشهاتەكانی سوریا دەردەبڕێت و داوا دەكات رێز لە سەروەری و یەكریزی خاكی ئەو
وڵاتە بگیرێت .
كۆمكاری عەرەبی راگەیەندراوێكی سەبارەت بە دوایین
پێشهاتەكانی سوریا بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: بە نیگەرانییەوە چاودێری پێشهاتەكان
دەكەن و جەخت لە گرنگی پاراستنی سەروەری و یەكریزی خاكی سوریا دەكەنەوە.
ئاماژە بەوەشداوە: ئەحمەد ئەبو غێت
ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی نیگەرانە لە كاریگەریی پێشهاتەكان لەسەر مەدەنیەكان
بەتایبەت ئەو دۆخە كە مەترسی دروستكردنی ئاژاوە و شڵەژانی زیاتر دروست دەكات و
دواتریش لەلایەن گروپە تیرۆریستەكانەوە ئەو دەرفەتە دەقۆزرێتەوە بۆ دەستپێكردنەوەی
چالاكیەكانیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP