لە جیهاندا 1.3 ملیار کەس کەمئەندامن

جیهان
15:19 - 2024-12-03


سێی دیسەمبەری هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە و  رۆژەکە تایبەتکراوە بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاری بەردەم کەمئەندامان.
لە رۆژی 14-10-1992دا، نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی پەسەندکردو رۆژی 3ـی دیسەمبەری، وەک رۆژی جیهانی کەمئەندامان دیاریکرد.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە تەواوی جیهاندا 1.3 ملیار کەس کە دەکاتە 16%ـی کۆی دانیشتوانی جیهان بەجۆرێک لە جۆرەکان خاوەن پێداویستی تایبەتن و زۆربەیان دەکەونە ئەو وڵاتانەی رووبەڕووی جەنگ بوونەتەوە.
تا ئێستا ژمارەی دروستی کەمئەندامان لە عێراق نەزانراوە، دەکرێت لەدوای تەواوبوونی پڕۆسەی سەرژمێری ئامارێکی دروست بخرێتەڕوو، بەڵام ئەوەی تا ئێستا بەشێوەی ناڕەسمی هەیە، 12%ـی دانیشتوانی عێراق کەمئەندامییان هەیە.
لە هەرێمی کوردستان، سەروو 90 هەزار کەمئەندام لە لیستی موچەدا تۆمارکراون، بەڵام بەقسەی سامان حوسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامان، زیاتر لە 125 هەزار کەمئەندام لە هەرێمی کوردستان هەیە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP