ئیسرائیل ئاگربەستی شکاند و هێرشی بۆ سەر لوبنان دەستپێکردەوە

جیهان
15:32 - 2024-12-03


سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل ‌و حزبوڵڵا کێشەی تێکەوتوه ‌و هێرشەکانیانیان بۆسەر لوبنان دەستپێکردەوە، حزبوڵڵاش دەڵێت، "چەند پێگەیەکی سوپای ئیسرائیلمان کردوەتە ئامانج".
سوپای ئیسرائیل لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل ‌و حزبوڵڵای لوبنانی کێشەی تێکەوتووە و دوو هێرشی موشەکییان کردووەتەسەر باشوری لوبنان.
هاوکات، وەزارەتی تەندرووستی لوبنان باسی لەوەکردوە، یەکێک لەهێرشەکان بۆسەر شارۆچکەی حاریس بووە و بەهۆیەوە تائێستا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، هێرشەکەی دیکەش بۆ سەر شارۆچکەی تلوسە بووە لەباشوری لوبنان ‌و بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون‌ و کەسێکیش برینداربووە.
هەفتەی ڕابردوو ئیسرائیل‌ و حزبوڵڵا بەچاودێریی ئەمریکا، ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست‌ و ڕاگرتنی شەڕ لەباشوری لوبنان، بەڵام دوێنێ شەڕ لەنێوان هەردوولا دەستیپێکردەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP