جێگری سه‌رۆکی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا کرد

کوردستان
20:45 - 2024-12-04

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/١٢/٤، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێزان نيكۆلۆ فۆنتانا، باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا له‌ عێراق و میکێلی کامێرۆتۆ، کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، به‌ڕێز جێگری سەرۆک وێڕای بەخێرهاتن، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە نيكۆلۆ فۆنتانا، باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا له‌ عێراق کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کاروبارەکانیدا بۆ خواست.

هەر لە دیدارەکەدا بەڕێز جێگری سەرۆک، سوپاس و ستایشی کارەکانی بەڕێز میکێلی کامێرۆتۆ، کونسولی گشتیی ئیتالیای لە ماوەی ڕابردوودا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست، هەروەها بەڕێز کونسولی گشتیی ئیتاڵیاش سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد لە ماوەی کارکردنیدا.

لای خۆیەوە بەڕێز باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا خۆشحاڵى خۆی دەربڕی کە لە عێراق دەستبەرکاربووە، هەروەها دووپاتی کردەوە کە ووڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP