ئێستگه‌ی كادینا سێری ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه وابریاڕبوو باوكی لیۆنێل میسی له كۆماری دۆمينیكان و له‌ماڵی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی ئیسپانیا خۆلیۆ ئیگلیسیاس له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی سه‌باره‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل میسی كۆببێته‌وه،
به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی خوان لاپۆرتا به‌سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه باوكی میسی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له ئێستاشدا چاوه‌ڕوانه تاوه‌كو له‌گه‌ڵ خوان لاپۆرتا سه‌باره‌ت به‌داهاتووی میسی له به‌رشه‌لۆنه كۆببێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP