سه‌رۆك بافڵ: یەکێتی بە وردی چاودێریی رووداو و پێشهاتەکان له‌ سوریا دەکات

کوردستان
19:18 - 2024-12-08


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ستیڤ بێتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەدیدارەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکراو جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بە ئاڕاستەی سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر کرایەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە پێویستیی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان کردو رایگەیاند، پێویستە حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای هاوسەنگی و دادپەروەری پێکبهێنرێت و رەنگدانەوەی خواستی هەموولایەک بێت، بە کارنامەیەکی بەهێز و دوور لە دەستتێوەردانی حزبییەوە خزمەتی هەموولایەک بکات و کارەکانی لەپێناو ئاوەدانیی کوردستان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەتردا بێت. 

لەدرێژەی دیدارەکەدا دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت سووریا گفتوگۆی لەبارەوەکرا و لەوبارەیەوە سەرۆک بافڵ روونیکردەوە، یەکێتی بە وردی چاودێریی رووداو و پێشهاتەکان دەکات، بڕواشمان وایە پێویستە هەموولایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و هەنگاو بەرەو قۆناغی داهاتوو بنێن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP