بەرگری شارستانی سوریا ڕایگەیاند هیچ زیندانێکی یاخود ژێرزەمینی نهێنیان لە ناو زیندانی سیدنایا نە دۆزراوتەوە.
بەرگری شارستانی سوریا ناسراو بە کڵاو سپییەکان ڕایگەیاند، لە سەرجەم بەش و لە ژێرزەمینەکان و گۆرەپان و دەرەوەی بیناکانی زیندانی سیدنایا، بە هاوکاری کەسانی شارەزا، گەڕاون بە دوای ژێرزەمین و زیندانی نهێنی، بەڵام هیچیان نەدۆزیوەتەوە کە نەکرابێتەوە و پرۆسەی گەڕانەکەش کۆتایی هاتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە پێنج تیم و بە هاوکاری کەسانی شارەزا لەگەڵ تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا گەڕاون.
لە راگەیەنراوکەشدا، داواکراوە دەستکاری هۆڵەکانی گرتوخانەکە نەکرێت بۆ ئەوەی ئەو بەڵگانەی تێدایە لەناونەچن چونکە هاوکار دەبن بۆ سەلماندنی ئەو روداوانەی رویانداوە، داوای هاوکاریشی لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کەسانی شارەزا کردوە هاوکاربن بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی بێسەرو شوێنن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP