ئیلهام ئەحمەد: گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا لە مه‌نبەج‌ تاڵانی و كوشتنیان ئەنجامداوە

کوردستان
14:35 - 2024-12-14

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری ئیداره‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ڕایگه‌یاند، كاتێك گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا چوونه‌ته‌ ناو مه‌نبجه‌وه‌ تاڵانی و كوشتیان ئه‌نجامداوه‌و ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه .
ده‌شڵێت، "چاوەڕێی ئەوەمان نەدەکرد ڕوسیا و ئێران بەو ئاسانییە سوریا بەجێبهێڵن".
ئیلهام ئەحمەد له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیاكانی رۆژئاڤای كوردستان ڕاشیگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ست ده‌بێت ته‌نها ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج له‌ شاره‌كه‌دا بێت و رێگه‌نادرێت هێزه‌كانی ته‌حریر شارم بگه‌ڕێنه‌وه‌، پێویسته‌ هه‌موو هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌و شاره‌دا بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گروپه‌ چه‌كداره‌كان كاتێكدا چونه‌ته‌ ناو مه‌نبه‌جه‌وه‌ تاڵانی و دزی و كوشتنیان ئه‌نجامداوه‌، ئه‌وه‌ش ئه‌وكاره‌یه‌ ساڵانێکه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش وایكرد خه‌ڵكی شاره‌كه‌ له‌ دژیان بوه‌ستێته‌وه‌.
ئیلهام ئەحمەد باسی له‌ گرنگی چاره‌سه‌ری سیاسی كردو وتی، "ده‌بێت گه‌لانی سوریا گفتوگۆ ده‌ستپێبكه‌ن و برینی خۆیان ساڕێژ بكه‌ن و پاشه‌ڕۆژێكی نوێ بۆ سوریایه‌كی نوێ دروستبكرێت".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP