وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
رایگه‌یاند، رۆژی سێ شه‌ممه 17-12-2024 ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 ده‌كرێت
و به‌زووترین كاتێك مووچه‌ی مانگه‌كانی دیكه دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه: "رۆژی سێشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی
مووچه‌ی مانگی 10 ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ته‌واوكارییه‌كانی مووچه، مووچه‌ی
مانگه‌كانی تریش به زووترین كات دابه‌ش ده‌كرێت."
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو:
"وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئێستادا له‌به‌غدان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی
دارایی فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عیراق ئه‌رێنی بوون و له‌یه‌كتێگه‌یشتنی
هاوبه‌ش هاتووه‌ته دی بۆ دابینكردنی شایسته‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم."
لەگەڵ ئەوەی چەند رۆژێكی دیكە پێدەنێینە ساڵێكی
نوێوە، بەڵام هەتا ئێستا مووچەخۆران تەنها مووچەی 9 مانگیان وەرگرتووەو زیاتر لە دوو مانگە لەچاوەڕوانی مووچەی مانگی
10 دان، هاوكات وەزارەتی دارایی عیراق زیاتر لە 15 رۆژە، 763 ملیار دیناری بۆ مووچەی
مانگی 10 خستۆتە سەر هەژماری دارایی هەرێم، بەڵام بەبیانوی كورتهێنانەوە مووچەی
مانگی 10ی دابەشنەدەكرد، ئەمەش بایكۆتی خوێندنی لەبەشێك لە فەرمانگەكانی پارێزگای
سلێمانی لێكەوتۆ‌تەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP