عیماد ئەحمەد پێشوازی لە لێپرسراو و ئەنجوومەنی کۆمیتەی رێکخستنی مەکتەبەکانی یەکێتی کرد

کوردستان
15:39 - 2024-12-18

عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پێشوازی لە لێپرسراو و ئەنجوومەنی کۆمیتەی رێکخستنی مەکتەبەکانی یەکێتی کرد .

لەدیدارێکدا کۆمیتەی مەکتەبەکان لەپای بەشداری کارای میدیاکاران و کادرانی راگەیاندن لە هەڵبژاردندا سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستەی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری کرد و ستایشی راگەیاندنکارانی یەکێتییان کرد کە سەرباری راپەڕاندنی ئەرکە پیشەیی و میدیاییەکانیان لە پرۆسەی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی یەکێتی رۆڵی کاریگەریان بینی کەئەمەجێگای پێزانینی هەموولایەکمانە .

لەبەرامبەردا هەڤاڵ عیماد ئەحمەد سوپاسی ئەو پێزانین و رێزلێنانەی کرد و روونیکردەوە کەلەم قۆناغ و هەلومەرجەدا ئەرکی هەموولایەکمانە کە پەرۆشانە کاربکەین  بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی وڵاتەکەمان بە تایبەت یەکێتییەکان بەرپرسیارێتییان زیاترە کە چۆن بەشێکی کاریگەربوون لە سەرکەوتنی هەڵبژرادن و سەرخستنی یەکێتییەکەیان  ئاواش لەم قۆناغەدا پشتئەستوور بە رێبازی سەرۆک مام جەلال کاردەکەین بۆ کاراکردنەوەی دامەزراوە یاسایی و ئیدارییەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کە وەڵام دەرەوەی خواستی هەموولایەک بێت ووتیشی یەکێتی لە حکومەتی نوێدا بەشدارو شەریکی راستەقینە دەبێت نەک بەشداریپێکەر و کاربەڕێکەر ،  ئەمەش لە پێناو جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەیە کە بە خەڵکەکەی خۆمانمان داوە .

لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد یەکێتی پەرۆشانە هەوڵەکانی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ باشترکردنی ئەزموونی هەرێم و ژیانی خەڵک بۆئەوەش بە پرۆژەوە ستراتیژێکی نیشتمانیی و کوردستانیانەوە کاردەکەین بۆ داهاتوویەکی روونتر بۆ گەلەکەمان کە دڵنیام لەم وێستگەی گۆڕانکاریەشدا بە پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵک سەردەکەوین .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP