یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لیژنەیەکیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و دابەشکردنی پۆستەکان پێکهێنا، وتەبێژی یەکێتی-ش دەڵێت:"ئەم لیژنەیە پێداچوونەوە بە پۆستەکاندا دەکات".
یەکێتی و پارتی پێکەوە حکومەت پێکدەهێنن
بهپێی راپۆرتێكی PUKMEDIA یەکێتی و پارتی لەکۆبوونەوەی رابردوویاندا، هەردوولا کۆکبوون لەسەر تەبایی و هاوهەڵوێستی لەپارێزگاریکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا، سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیش هاوڕابوون بەزووترین کات کار لەسەر ئامادەکردنی بەرنامەیەکی هاوبەش بکەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەشتی هەواڵەکانی (کوردسات نیوز)شدا رایگەیاند:" یەکێتی لەکۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ پارتی تەئکیدیکردووەتەوە، کە پێویستە ئەو لایەنانەی پۆستی حکومی وەردەگرن دەسەڵاتی تەواویان پێبدرێت، نەک وەک ئەوەی لەڕابردوودا بینیومانە".
سهعدی ئهحمهد پیرە وتی:"پێویستە یەکێتی و پارتی پێکەوە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان پێکبهێنن، بۆ ئەمەش کاتیان لەبەردەستدا هەیە، بەڵام یەکێتی دەیەوێت حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی تەندروست و پەرلەمانێکی چالاکی هەبێت".
رێڕەوی حکومڕانی راستدەکەینەوە
هەر لەکۆبوونەوەکەیاندا یەکێتی و پارتی بڕیاریاندا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش، کە کار لەسەر ئامادەکردنی رەشنووسی ئەو بەرنامەیە بکات بۆ کۆبوونەوەی ئایندە کە ئامانج لێی پێداچوونەوەیە بەدابەشکردنی پۆستە حکومییەکاندا.
سەعدی ئەحمەد پیرە راشیگەیاند:"بەڕوونی لەبانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتیدا ئاماژەمان بەوەداوە، کە پێویستە رێڕەوی حکومڕانی راستبکرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا تەئکید دەکەینەوە لەسەر حکومەتێکی خزمەتگوزار بۆ خەڵک، چونکە لەئێستادا خەڵک متمانەی بە حکومەت و پەرلەمان نەماوە و پێویستە ئەو متمانەیە بگەڕێنینەوە".
یەکێتی و پارتی هاوڕابوون کە بەزووترین کات کار لەسەر ئامادەکردنی بەرنامەیەکی هاوبەش بکەن بۆ ئەو بنەمایانەی کە حکومڕانی کوردستانییان بۆ قۆناغی ئایندە لەسەر بەڕێوەدەچێت، بەشێوەیەک کە پارێزگاری لە پێگە و سەقامگیری لەهەرێمی کوردستان و ماف و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان و سەرجەم پێکهاتەکان بکات.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP