دوو بازرگانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركران

کوردستان
18:07 - 2024-12-18


بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین دەستیان بەسەر دوو دەبەی ٣٥ لیتری ماددەی هۆشبەر لەجۆری ئەسید-دا گرت.

لەڕاگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم  ئاماژه‌بۆئه‌وه‌كراوە: "شەوی ٢٠٢٤/١٢/١٧ لەسەر بوونی زانیاری هەواڵگریی پێشوەخت و لەئەنجامی بەدوواداچوونی هێزەكانی ئاسایش، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە لەناحیەی ژاراوە، دوای روبەڕوبوونەوەی چەكداری دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر دوو دەبەی ٣٥ لیتری ماددەی هۆشبەر لە جۆری ئەسید، كەتۆمەتباران بەنیازبوون ماددەكان بگوازنەوە بۆ هەولێر".

ئەوەش راگەیەندراوە: "لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی ٢٥ لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكانیان بەردەوامە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP