میدیاکانی
ئەمەریکا کۆچی دوایی سەرۆکی پێشوتری وڵاتەکەیان لە تەمەنی 100 ساڵی راگەیاند.
ئۆفیسی
جیمی کارتەر سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا و میدیاکانی وڵاتەکە کۆچی دوایی 39ـهەمین سەرۆکی
وڵاتەکەیان راگەیاندو ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە کارتەر یەکەمین سەرۆکی وڵاتەکە بووە
کە لە مێژوی وڵاتەکە تەمەنی بگاتە 100 ساڵی و لە 1ـی ئۆکتۆبەر یادی ئەو تەمەنەی
کردبوەوە.
لای
خۆیەوە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆ بایدن بڕیاریداوه کە 9ـی كانونی دوەمی 2025ی
داهاتوو وەک ڕۆژی ماتەمینی نیشتمانیی دیاریکرد وەک ڕێزێک بۆ جیمی کارتەر.
جیمی
کارتەر وەک سەرۆکی ئەمەریکا نێوەندگیریی ئاشتی لەنێوان میسر و ئیسرائیل ئەنجامدا،
بەو هۆیەشەوە لە ساڵی 2002 بوە خاوەنی نۆبڵی ئاشتی بۆ کارەکانی، لە 19 مانگی
رابردوشدا لە ویلایەتی جۆرجینای ئەمەریکا لە خانەی چاودێری بەساڵاچوان چاودێری چڕی
تەندروستی دەکرا.
کارتەر
لە ساڵی 1974 کاندیدبونی خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا راگەیاند و لە ساڵی 1976 لە کۆنگرەی
دیموکراتەکاندا دەنگی پێدرا بۆ بون بە کاندیدی سەرەکی ئەو حیزبە و لە هەمان ساڵێشدا
وەک 39 هەمین سەرۆکی ئەمەریکا هەڵبژێردرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP