نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، محەمەد شیاع سودانی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بە سەردانێکی رەسمی دەچێتە کۆماری ئیسلامی ئێران بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانیان.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وەشكردوه، سەردانەکە تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانیان لەخۆدەگرێت، لەبەر ڕۆشنایی ئەو دەستکەوتانەی کە لە سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەغداد لە مانگی (ئەیلولی ساڵی رابردو بەدەستهاتوە، جگە لە ئەو پێشهاتانەی کە لە ناوچەکە ڕودەدەن.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی له عێراق رایگه‌یاندبوو، سودانی چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئێران تاوتوێده‌كات، دیارترینیان پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریایه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌ردانی چەند وڵاتێکی ناوچه‌كه‌ی كردووە، له‌وانه ئوردن و سعودیه‌و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌دا باسیان له پرسه ئه‌منییه‌كان كردبوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP