توركیا سزای سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ شه‌ش مانگی دیكه درێژكرده‌وه‌و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت :"بڕیاره‌كه سیاسییه‌و فڕۆكه‌خانه‌كه كێشه‌ی یاسایی و ته‌كنیكی و ئه‌منی نییه".
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه:"پێشتر سێ لیژنه له به‌غداوه سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیان كردووه‌و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كه هیچ كێشه‌ی یاسایی و ته‌كنیكی و ئه‌منی نییه، بۆیه بڕیاره‌كه سیاسییه".
كاروان یاروه‌یس وتی: "دوێنێ 6-1-2025 ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی توركی (نۆتام) بروسكه‌یه‌كی بۆ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراق ناردوه‌و سزاكانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هه‌تا مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ درێژ كردوه‌ته‌وه به‌بێ دیاریكردنی هۆكاره‌كانی درێژكردنه‌وه‌كه"
بڕیارەکە زیان بەهاووڵاتیان دەگەیەنێت
فارس جەواری توێژەر و راوێژکار و فڕۆکەوانی بە PUKMEDIA ی راگەیاندووه:" فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی مۆڵەتی رەسمیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عیراقی هەیەو هیچ کێشەیەکی تەکنیکی و ئەمنیی نییە و پابەندی سەرجەم رێنماییەکانە، بەوپێیەش گەمارۆخستنەسەری سیاسییە".
فارس جەواری ده‌ڵێت: " بەم گەمارۆخستەنەسەرە جگە لەفڕۆکەخانەی سلێمانی هاووڵاتیانیش زەرەرمەند دەبن، چونکە بەبێ هۆکار بێبەشکراون لە گەشتکردن لە سلێمانییەوە بۆ تورکیا یاخود فڕین بەسەر ئاسمانەکەیدا"
توركیا بۆ یه‌كه‌مجار له 6ـی4ـی 2023 گه‌مارۆی گه‌شتییه ئاسمانییه‌كانی خسته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی و له رۆژی 13ـی 1ـی2024 جارێكی دیكه گه‌مارۆكانی درێژكرده‌وه، هاوكات رۆژی 22ـی6ـی2024 بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه گه‌مارۆكانی نوێكرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ 6ـی1ـی2025 بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه گه‌مارۆكانی نوێكرده‌وه‌و به‌مه‌ش نزیكه‌ی دوو ساڵه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له لایه‌ن توركیاوه گه‌مارۆی خراوهتهسهرو كاتی كۆتایی هاتنی گه‌مارۆكه‌ش به‌نادیاریی ماوه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP