ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، دوای ئه‌و هەڕەشانه‌ی توركیا بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر كورد له رۆژئاوای كوردستان، جه‌ختیكرده‌وه: "واشنتۆن لەگەڵ ئەنقەرە لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی دژی كورد له رۆژئاوای كوردستان، ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئەنجامنەدات."
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پاریس بلینكن وتی:" وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە راپەڕاندنی ئەركەكانیان، هەڵگیرساندنی شەڕ لە بەرژەوەندی كەس نیە، لەهەوڵداین بۆ ئەوەی رێگەی لێبگرین."
جەختیشیکردەوە كه:" 10 هەزار دەستگیركراوی داعش لەژێر چاودێریی دۆستە کوردەکانمان دان."
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ئه‌گه‌ر كورد له رۆژئاوای كوردستان چه‌كه‌كانیان راده‌ست نه‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ چه‌كه‌كانیان زینده‌به‌چاڵیان ده‌كه‌ن"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP