ئەنجومەنی نوێنەران دەیەوێت تەمەنی خانەنشینی بۆ ٦٣ ساڵ بگەڕێنێتەوە

عێراق
18:48 - 2025-01-10

وابڕیارە لەیەکەم دانیشتنی ساڵی نوێی ئەنجومەنی نوێنەراندا بڕگەیەکی یاسای خانەنشینی هەموار بکرێتەوە.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: رۆژی یەکشەممە 12-1-2025 لەیەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران کە دانیشتنی ژمارە 1ـی وەرزی یەکەمی یاسادانانە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو کە ژمارە 9ـی ساڵی 2014ە، بڕگەی پێنجەمی هەموار دەکرێتەوە".

وتیشی: خاڵی سەرەکی هەموارەکە تایبەتە بە تەمەنی خانەنشینی و پێشنیازەکە بۆ ئەوەیە تەمەنی خانەنشین بوونی فەرمانبەران لە کەرتی گشتی بکرێتەوە بە 63 ساڵ کە لە ئێستادا و بەهۆی هەمواری یەکەمی یاساکە لە ساڵی 2019 کراوەتە 60 ساڵ.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP