نوجه‌با هه‌وڵی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شه‌عبی ره‌تده‌كاته‌وه‌

عێراق
14:18 - 2025-01-11


  
نوێنەری سەرۆکی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق لە ئێران ده‌نگۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ پیشه‌ی دوژمنانه‌.

عەباس موسەوی نوێنەری سەرۆکی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق کە به‌شێكه‌ له‌ حەشدی شەعبی باسی له‌وه‌شكرد:"هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەتەواوی ناڕاستەو ڕەتیدەکەینەوە".

 ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد:" بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە پیشه‌ی دوژمنانی بەرەی موقاومەیە، لەدەسەڵاتی هیچ هێزێکشدا نیە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و گرووپەکانی بدات."

ئه‌م لێدوانه‌ی موسه‌وی  لەکاتێکدایە زۆرێك له‌ سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن ئەمریکا بە ره‌سمی سودانی و دەسەڵاتی عێراقی ئاگادار کردۆتەوە پێش هاتنە سەر دەسەڵاتی ترەمپ پێویستە حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران هەڵبوەشێنەوەو نەمێنن.

لەسەردانەکەی چه‌ند رۆژی رابردووی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقش بۆ تاران و عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، داوای لەسودانی کرد زیاتر لە جاران گرنگیی بە حەشدی شەعبی بدرێت. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP