گۆڕێکی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایەوە گوماندەکرێت تەرمی پێشمەرگەی تێدابێت

عێراق
10:35 - 2025-02-03

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوەو ڕەنگە تەرمی پێشمەرگەشی تێدابێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیا عێراقییه‌كان، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە قەزای حەويجە دۆزراوه‌ته‌وه‌و یاسین کەریم بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادوەریی هەرێمیش ئاشكرایكردووه‌، گوماندەکرێت لەنێو گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا ڕووفاتی پێشمەرگەی تێدابێت.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێشتر باس لە شەهیدبوونی چەندین پێشمەرگە بەدەستی تیرۆرستانی داعش ‌و گروپه‌ توندره‌وه‌كانی دیكه‌ كراوه‌ لە ناوچەکە لەساڵی 2014دا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP