حکومەتی عیراق: گۆڕانکاری لە خشتەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیماناندا نەکراوە

عێراق
10:09 - 2025-05-12

وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، خشتەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش گۆڕانکاری تێدا نەکراوە و عێراق و هاوپەیمانان پابەندن بە ڕێککەوتنەکان.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەو خشتەیەی لە نێوان عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەسەری ڕێککەوتوون وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ گۆڕانکاری یان  هەموارکردنەوەیەکی تێدا نەکراوە.
بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و ئەمریکا کە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەکات، لە ئەیلولی ساڵی داهاتوودا ئەرکی هاوپەیمانێتییەکە لە عێراق کۆتایی دێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP