یەکەمین کۆبوونەوەی پەیوەست بە لووتکەی عەرەبی لە بەغدا دەکرێت

عێراق
10:11 - 2025-05-12

لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی کارەکانی 34ـەمین کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی، ئەمڕۆ گەورە بەرپرسانی ئەنجوومەنی ئابووریی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی کۆدەبنەوە.
بەگوێرەی خشتەی کارەکانی لووتکەی عەرەبی، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی گەورە بەرپرسانی ئەنجوومەنی ئابووریی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی دەکرێت، سبەیش ئەنجوومەنی وەزاری تایبەت بە ئابووریی و کۆمەڵایەتی کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا دیارترین ئاستەنگی و دەرفەتەکان پەیوەست بە وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ دەکرێن و ڕاسپاردەیان لەبارەوە ئامادە دەکرێت، تا 17ـی ئەم مانگە بخرێنە بەردەم سەرکردەکانی عەرەب و بڕیاریان لەبارەوە بدرێت.
17ـی ئەم مانگە لووتکەی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەم کۆبوونەوەیە پادشا و سەرۆکی هەر 22 دەوڵەتەکەی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی بانگهێشتکراون.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP