کۆمسیۆن: ئامادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنین

عێراق
09:44 - 2025-05-11

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، لە هەموو روویەکەوە ئامادەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقن.
عومەر ئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەرووی هونەری و کارگێری و لۆجستییەوە ئامادەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنین لەو بەروارەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دیاریکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە خشتەیەکی زەمەنی بۆ سەرجەم قۆناغەکانی هەڵبژاردن داناوە و هەموو ئامادەکارییەکان بەپێی ئەو خشتەیە بەڕێوەدەچن.
جەختیشیکردەوە، هەموو هەنگاوەکان پشتبەست بە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ژمارە 12 ی ساڵی 2018 بەڕێوەدەچن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP