وەزارەتی دارایی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی
دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و به‌هه‌میشه‌ییکردنی گرێبه‌سته‌كانه‌وه ده‌ركرد،
دەڵێت، ئەو پلە وەزیفییانەی لە بودجەی سێ ساڵەدا جێیان کراوەتەوە، 921 هه‌زار و
665 پله‌ی وەزیفییە.
ته‌یف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگه‌یاند،
یاسای بودجه‌ی گشتی ژماره (13) بۆ ساڵانی (2023-2024-2025) جێبه‌جێكراوه، كۆی
گشتیی ئه‌و پله وه‌زیفییانه‌ی لەو بودجه سێ ساڵییه‌دا هەن، 921 هه‌زار و 665 پله
بووه.
روونیشیكرده‌وه، 396 هه‌زار و 521 گرێبه‌ست له
وانه‌بێژ و ئیداری بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌هه‌میشه‌یی كراون، بە سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی
دیكه‌وه، جگه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌ش هه‌زار و 910 فه‌رمانبه‌ری سزادراوی سیاسی
بۆ وه‌زاره‌ت و به‌شه‌كانی سه‌ربه حکومەت.
وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، 74 هه‌زار و 728 پله‌ی
وه‌زیفی بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا و یەکەمەکانی زانکۆ تەرخانکراوە".
تەیف سامی ئه‌وه‌شیخستووەته‌ڕوو، به پشتبه‌ستن
به ماده‌ی 66 لە یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ژماره 13 بۆ ساڵانی (2023-2024-2025) و
لەسەر بنەمای رێژه‌ی دانیشتووان، 150هه‌زار پله‌ی وەزیفی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م
پارێزگاكاندا دابەشکراوە و كۆی گشتیی ئه‌و پله وه‌زیفییانەی لەم بودجە سێ
ساڵییەدا تەرخانکراون، 104 هه‌زار و 861 پله‌ی وەزیفیی بوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP