بە گوێرەی هەواڵێک کە
رۆژنامەی سەباح بڵاویکردووەتەوە، یونسێف ناوەندێکی
گەورەی کوتان بە تێچووی زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار لە بەغداد دەکاتەوە
رۆژنامەی سەباح لە زاری عەلی عەبدولحسێن ساڵح
پزیشک لە رێکخراوی یونسێفی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردووەتەوە، دروستکردنی
ناوەندی کوتان لە بەغداد گەورەترین ناوەند دەبێت لە سەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکە.
وتیشی، تێچووی ناوەندەکە سێ ملیۆن 500 هەزار
دۆلار دەبێت و لەسەر رووبەری پێنج هەزار مەتر چوارگۆشە جێبەجێ دەکرێت.
کردنەوەی ناوەندەکە پرۆژەیەکی هاوبەشی نێوان
یونسێف و وەزارەتی تەندروستی عێراقە لە 58 هۆڵی گەورە پێکهاتووە دەبێتە ناوەندێکی
چالاک بۆ راهێنان و پشتیوانیکردنی ناوەندەکانی تری کوتان لە دابینکردنی پێداویستی
پزیشکی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP