ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌بێته ده‌بێته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كابینه‌كه‌ی تره‌مپ، په‌یامێك له‌باره‌ی ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به‌رده‌وام بێت.
مارکۆ ڕۆبیۆ کاندید بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، جه‌ختده‌كاته‌وه، پێویستە هاوکارییەکانی واشنتۆن بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) بەردەوام بێت.
ڕۆبیۆ لەمیانی وەڵامدانەوەی پرسیاری کۆنگرێسمانانی وڵاته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند، "بۆ ڕێگریی لەسەرهەڵدانەوەی داعش، پێویستە واشنتۆن لەهاوکاریکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) بەردەوام بێت".
ڕۆبیۆ، ئه‌وه‌شی وتوه، "لەبەرژوەندیی ئەمریکایە بەردەوامبێت لە لەناوبردنی داعش لەسوریا، چونکە ئەو دۆخەی لەو وڵاتە هاتوەتە کایەوە جێگەی گومانە، له‌و ڕوه‌شه‌وه به‌رده‌وامی هاوكاریه‌كان بۆ هه‌سه‌ده زۆر پێویست‌و گرنگه".
مارکۆ رۆبیۆ ئه‌وه‌شی راگەیاندووە، "پاراستنی کورد لەسوریا لەبەرژەوەندیی نیشتمانیی ئەمریکایە، پێویستیشە لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سزاکانی سەر سوریا هەڵبگیرێن".
ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار سەربازی لەسوریا هەیەو بەپاڵپشتیکارێکی سەرەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) دادەندرێن، کە لەلایەن کوردەوە سەرۆکایەتی دەکرێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP