سەرۆك وەزیرانی هندستان فەرمانی وەڵامدانەوە بۆ سوپای وڵاتەكەی دەردەكات

جیهان
09:39 - 2025-04-30

ئاژانسی فرانس پرێس، لەزاری سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی هیندستانەوە بڵاویكردەوە، نارێندرا مۆدی سەرۆک وەزیرانی هندستان لە کۆبونەوەیەکی داخراودا دڵنیایی داوەتە بەرپرسانی سەربازی و ئەمنییەکان کە "هیندستان بەنیازە گورزێکی كاریگەر لە تیرۆر بدات".

ئاماژەی بەوەشكردوە، "هێزە چەکدارەکان ئازادییەکی تەواویان هەیە لە کارکردن بۆ دیاریکردنی شێواز و ئامانج و کاتی وەڵامدانەوەیان بەرامبەر بە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە کشمیر".

لای خۆشیەوە خواجە محەمەد ئاسیف، وەزیری بەرگری پاکستان  ئامادەبونی هێزی زۆری سەربازی لەسەر سنورەکانی لەگەڵ هیندستان ڕاگەیاند، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هێرشی سەربازی هیندستان لە ئارادایە.

وەزیری بەرگری پاکستان وتیشی، "پێویستە هەردو وڵات خۆیان لە بەکارهێنانی بژاردەی ئەتۆمی لە ئەگەری ڕودانی شەڕی چەکداری ئاسایی خۆیان بەدور بگرن".

ئاسیف لە چاوپێکەوتنێکدا لە ئۆفیسی خۆی لە ئیسلام ئاباد بە ئاژانسی ڕۆیتەرز-ی ڕاگەیاند "ئێمە سنورەكانمان بەهێزتر کردوە، چونکە ئێستا شەڕ نزیکە. بۆیە لەم دۆخەدا دەبێت هەندێک بڕیاری ستراتیژی بدرێت و ئەو بڕیارانەش پێشتر دراون".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP