بەڕێزان هەڤاڵانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ،
لە یادی ٤۹ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵە تێکۆشەرەکەتاندا گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین.
کۆمەڵە لەرەوتی خەباتی پیشەیی ، دیموکراتی و نیشتمانیی خۆیدا هەمیشە پێشرەو و کارا و ئازابووە لە خزمەتی خوێندکارانی کوردستان و داکۆکیکردن لە ماف و پێداویستییەکانیاندا. ئەم رێکخراوە تێکۆشەرە کارگەی عەمەلی دروستکردنی کادێر و سەرکردەی بە توانابووە بۆ بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان و کۆمەڵی کوردەواریدا.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردووشدا کۆمەڵەکەتان لە شێوازی نوێی کارکردنی بە پشتیوانی و پاڵپشتی سەرۆک بافڵ توانیویەتی هەنگاوی گرنگ بنێت بۆ ئاڕاستەکردنیان بەرەو داهاتویەکی چۆنایەتی گەشتر.
بۆ ئایندەی کۆمەڵەی خوێندکاران کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هیوا و ئومێدی لەسەر هەڵچنیوە هیوادارین بە دروستکردنی ڕایەڵە لەگەڵ رەوتی تێکۆشانی خوێندکاری و جولەی ناوەندە ئەکادمییەکان لە سەرکەوتندا بن
سەرکەوێ جولەی مۆدێرن و نوێباوی کۆمەڵەتان
پیرۆزە ساڵیادی دامەزراندتان و هەمیشە سەرکەوتوبن
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP