حکومەتی پاکستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە،
سەرۆک وەزیرانی وڵاتەكەی لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ وەزیری دەوەوەی
ئەمریکا، "هەوڵە شەڕانگێزەکانی هندستان"ی سەرکۆنە کردو ئەو وڵاتەی بە "ئیستفزازکردن" و "هەوڵی پەرەسەندنی ململانێکان"،
تۆمەتبارکرد
لایخۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند،
ڕۆبیۆ پەیوەندی بە هاوتا هیندی و پاکستانییەکانیەوە کردوە و داوای لێیان کردوە
"دۆخەکە خراپتر نەکەن".
پەیوەندییەکانی
نێوان هەردو وڵاتی دراوسێی خاوەن چەکی ئەتۆمی تێکچوە، دوای ئەوەی نیودەلهی،
ئیسلامی ئابادی ڕکابەری بە هۆکاری هێرشەکەی هەفتەی ڕابردو بۆ سەر هاوڵاتیانی
مەدەنی لە شاری پاهالگام-ی ویلاتی كشمیر زانی کە لەلایەن هیندستانەوە بەڕێوەدەبرێت.
سەرچاوەیەکی
باڵای حکومەتی هیندستانیش بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە، نارێندرا مودی،
سەرۆکوەزیرانی هیندستان "ئازادییەکی تەواو"ی بە سوپای وڵاتەكەی بەخشیوە
بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکە، ئەوەش لە میانی کۆبونەوەیەکی داخراودا لەگەڵ بەرپرسانی
سەربازی و ئەمنی وڵاتەكەی.
لایخۆیەوە حکومەتی پاکستان، ڕەتیکردەوە هیچ
پەیوەندییەکی بەو هێرشەوە هەبێت و ڕایگەیاند، "وەڵامێكی یەكلاكەرەوەمان بۆ
هەر کارێکی شەڕانگێزانە دەبێت".
سەرۆکوەزیرانی پاکستان: هندستان هەوڵی پەرەسەندنی
ململانێکان دەدات
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP