ئەمریکا
و ئۆکرانیا رێککەوتنێکی ئابووری گەورەیان ئیمزا کرد کە دەبێتە هۆی دووبارە
بونیادنانەوەی ئۆکرانیا و هاوکات دەستگەیشتنی ئەمریکا بە سامانە سروشتییەکانی ئەو
وڵاتە.
رێککەوتنی
ئابووری نێوان ئەمریکا و ئۆکرانیا دوای زنجیرەیەک لە دانوستانی دیپلۆماسی دێت کە
لەلایەن هەردوو وڵاتەوە ئەنجامدران بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک کە سوودی بۆ هەردوو وڵات
هەبێت.
لای
خۆشیەوە سکۆت بیسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، دڵخۆشین کە ئیمزای
رێکەوتنی هاوبەشیی ئابووری مێژووی لەگەڵ ئۆکرانیا دەکەین.
هاوکات، یولیا سفیریدینکۆ وەزیری ئابووری ئۆکرانیا
دەڵێت: لە رێگای رێککەوتنەکەوە سندوقێک دادەمەزرێنین و وەبەرهێنەرانی جیهان
رادەکێشینە وەڵاتەکەمان و دووبارە بونیادی دەنێینەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP