سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک کۆماری ئازربایجان کۆبوونەوە

جیهان
10:24 - 2025-04-29

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و ئیلهام عەلیێڤ سەرۆک کۆماری ئازربایجان کۆبوونەوە.
سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ وڵاتی ئازەربایجان یەکەم سەردانی سەرۆک کۆماری ئێرانە بۆ ئازەربایجان لە شەش ساڵی رابردودا، هەروەها لە سەردانەکەدا چەند رێککەوتنێک ئیمزاکران و پزیشکیان رایگەیاند، "ئێران دۆستی ئازەربایجانە، پەیوەندیمان مێژوییە".
لە رابردودا پەیوەندی هەردوو وڵات بەرەو خراپی دەرۆشت بەهۆکاری ئەوەی کە ئێران پێی وابو ئازەربایجان لەگەل ئیسرائیلدا پەیوەندی هەیە.
سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان لەکاتێکدایە کە ساڵرۆژی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران نزیکدەبێتەوە.
رۆژی 20ـی 5ـی 2024، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دوای گەڕانەوەی لە کردنەوەی خاڵێکی سنوری لە نێوان هەردوو وڵاتدا، لەگەڵ وەفدی هاوڕێی هێلیکۆپتەرەکەیان تێکشکاو گیانیان لەدەستدا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP